دانیشتنی یەکەمی پڕۆژەکە لە شاری دهۆک
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پارێزگاری دهۆك و دەزگای روانگە ١٠ کۆڕبەندی زانیاری بۆ کۆمپانیاکان جێبەجێکرد دەربارەی چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پرۆژەی رەخساندنی هەلی کار لە هەرێمی کوردستان.
بە مەبەستی بە یەک گەیاندنی کۆمپانیا بچووك و مامناوەندەکان کە ئارەزوومەندن لە بەرەوپێشبردنی کارەکانیان و دابینکردنی هەلی کار بۆ لاوان و ئافرەتان، ٥ کۆڕبەندی زانیاری لە هەولێر، ٢ لە دهۆک، و ٣ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
١٢٧ کۆمپانیا لە سێ یەکەمین کۆڕبەندی زانیاری لە هەولێر، دهۆک، و سلێمانی ئامادەبوون، کۆڕبەندەکان بە مەبەستی روونکردنەوە و گەیاندنی زانیاری تەواو دەربارەی بەرنامە و چۆنیەتی پێشکەشکردن و پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری وەرگرتنی گوژمەی تەرخانکراو` بۆ کۆمپانیاکان ئەنجامدران.
فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری پارێزگای دهۆك گوتی : "دەستخۆشی لەم دەسپێشخەرییەی دەزگای روانگە دەکەم بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژەیە، پارێزگای دهۆك کێشەی گەورەی بێکاری تێدایە، سوودی ئەم پڕۆژەیە تەنها دەبینکردنی هەلی کار نییە بۆ کۆمەڵە خەڵکێکی دیاریکراو ، بەڵکو بۆ پشتگیری کردن و پەرەپێدانی کار لە هەرێمی کوردستان و بەشداری پێکردنی کۆمپانیاکان لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی بەرامبەر بە کۆمەڵگە".
داستان قادر، بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان لە دەزگای روانگە گوتی " هیوادارین کۆمپانیاکان ببنە بەشیك لەم پرۆژەیە، بۆ ئەوەی ببنە ڕێگەیەك بۆ باشترکردنی بواری دامەزراندن و دروستکردنی هەلی کار بە تایبەتی بۆ لاوان و ئافرهتان" .
دوا مۆڵەتی پێشەکەشکردنی بەڵگەنامەکان بۆ کۆمپانیا بچووك و مامناوەندەکان: بەرواری ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩پێویستە پێشکەشکار داواکاری به شێوازى ئێلێكترۆنى لە ڕێگەی ئیمەیڵی [email protected] پێشکەش بکات. بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بە ژمارە : 0750 253 0222