فۆرمهكان
جێبەجێکردن
جێبەجێکردنی پرۆژە (هەر لە ڕێکەوتی ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر پرۆژەکەوە) پێویستە بەجێبگەینرێت بە پێی ئەو ڕێسا و ڕێنماییانەی پەیوەستن بە ئامرازەکانی دارایی بەرنامەی بەخشینی دارایی. دەزگای روانگە بەشداری بە گشت شارەزا سەرەکییەکان دەکات کە بریتین لە سێ کەسی شارەزا لە بواری بەکارخستن و شارەزایەکی چاودێری لەگەڵ بەڕێوەبەری پرۆژە کە ئەمانە بەرپرسیاریەتی ئەمانەی خوارەوە دەگرنە ئەستۆ:
- پاڵپشتیکردنی دروستکردن و گەشەپێدانی پرۆژەکان
- کاری ڕاوێژکاری بۆ سوودمەندەکان دەربارەی جێبەجێکردنی پرۆژەکان
- چاودێریکردنی جێبەجێکردنی پرۆژەکان و کۆکردنەوەی زانیاری لە سوودمدند / کۆمپانیاکانەوە
- کۆکردنەوە و پێداچوونەوە و ڕەزامەندی لەسەر ئەو راپۆرتانەی دەربارەی بەرەو پێشوەچوونی پرۆژەکانە، کە ڕەوانەدەکرێن لە لایەن سوودمدند /کۆمپانیاکانەوە
- هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی پەرەپێدانی سەر بە نەەتەوە یەکگرتووەکان هەر وەها لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە خۆجێییەکان ئەوانەی بەشدارن لە جێبەجێکردنی بەرنامەی بەخشینی دارایی بۆ ڕەخساندنی هەڵی کار.