پرسیاره باوهكان
ئەوانەی لای خوارەوە هەندێك لە سوودهكانی كاركردنه به شێوهی (ئۆنلاین) له سەر ئینتەرنێت:
- کڕیارهكان ڕاستهوخۆ خۆیان بۆلای تۆ دێن
- بهشێوهیهكی ئاسانتر سەرنجی لایهنی ڕاگهیاندن دهكهوێته سهر كارهكهت.
- چەند ڕێگایهكت لەبەردەست دەبێت بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵ بازاڕدا.
- دهتوانی ناوهڕۆكهكهت بهكاربهێنی بۆ سەرنجڕاکێشانی خەڵكی تا کارت لەگەڵ بکەن
- دهتوانرێت به شێوهیهكی ئاسان پاره وهربگری.
- سیستەمەکانی سەر ئینتەرنێت ڕێگهیت بۆ خۆش دەکەن تا بتوانیت قەبارەی کارەکەت گەورەتر بکەی و کارەکان خودکار بکەی بۆ ئەوەی ئاسانتر پارە پەیدا بکەی بەبێ پێویست بوون بە کاتی زیاتر.
چۆن کارەکەت دهكهی به (ئۆنلاین) له سەر ئینتەرنێت
- دیاریكردنی ناوێکی تایبهت به كارهكهی خۆت بکڕە
- ماڵپەڕێك یان پەڕەیەك دروست بکە بۆ ناوی کارەکەت
- کار لەسەر دیزاینی ماڵپەر یان پەڕەکەت بکە بۆ ئەوەی هەموو شتێك بەشێوهیهكی ئاسان و ساکار ببینرێت لەلایەن کڕیارەکانتەوە.
- بڕیار بدە چ بفرۆشی: شتێکی تر پێویستە بیکەی کاتێك کارەکەت دهكهیه سەر ئینتەرنێت ئەوەیە بڕیار بدەی چ بفرۆشی لە کاڵا و ئۆفەرە هەبووەکانتدا.
- چهند بهشێك بۆ ماڵپەر یان پەڕەکەت دروست بکە، وەکو (پەڕەی سەرەکی، دەربارەی ئێمە، پەڕەی بەرهەم/خزمەتگوزاری، پەڕەی گەڕانەوە و پارەپێدانەوە، پەڕەی پەیوەندیمان پێوە بکە)
- ڕای بگەیەنە كه کارەکەت دهكهیه شێوازی (ئۆنلاین) له سەر ئینتەرنێت لەڕێی (ئیمەیل و تۆڕی کۆمەڵایەتی و ماڵپەرەکانی گەڕان و کارتێکاران)
- کاری ڕاوێژکاریی سەر ئینتەرنێت: دەست بکە بە کارێکی ڕاوێژکاری کارسازی سەر ئینتەرنێت کە بتوانیت بە ئینتەرنێت پەیوەندی بكرێت لەگەڵ کڕیارەکانتدا لەڕێی پهڕهی سەر ئینتەرنێتەوە.
- خولی فێرکاری سەر ئینتەرنێت:دایك و باوكان و خوێندکاران لە دۆخێکی دەروونی ئاڵۆزدان، بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوه هەمووان دوودڵ و خەمی ئەوەیانە خولێکی فێرکاری باشی سەر ئینتەرنێت بدۆزنەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی خوێندنە لەدەست دراوەکانیان. فێرکاری سەر ئینتەرنێت داواکاریەکی زۆریان لەسەرە لە کاتی دروستدا، تەنانەت پاش ئەم قۆناغی قەدەغەی هاتووچۆیەش، دایكان و باوكان و بەخێوکاران بەدوای فێرکاری سەر ئینتەرنێتدا دەگەڕێن بۆ منداڵەکانیان.
- خۆت ناونوس بکە لەسەر سەکۆیەکی کاری ئازاد: کارکردن بۆ دامەزراوە و ڕێکخراو و پەیمانگە و هتد، وەکو کارسازی ئازاد کە یارمەتیدەری تۆش و دامەزراوەکەش دەبێت. پیشەوەران/ڕاوێژکاریی فرۆش و بازارگەریى:ئەگەر وا هەست دەکەی لە گفتوگۆکردندا باشی و لە کاتی قسەکردندا دهتوانی ئاگاداری خۆت بی، ئەوا دەتوانی لەو بوارەدا سهركهوتوو بی، چونکە زۆربهی کارەکان بەرەو کاری سەر (ئۆنلاین) و سهر ئینتەرنێت دەڕۆن و پیشهی فرۆشگهری و بازارگەری لە بوژانەوەدان.
- کاری گەیاندنی ناوخۆی دابمەزرێنە:بۆ نمونە (گەیاندنی دەرمان، خۆراك، سەوزە و میوە، پێویستیەکانی ڕۆژانە.)
وەڵام:
- نهبوونی سەرمایەیەکی تەواو و بودجەدانانی ناتەواو.
- بیرکردنەوە له ئەوەی سەرکەوتن بە خێرایی بهدهست دێت
- جەخت نەکردنەوە سەر جۆرایەتی کاڵا و نرخی هەڵەی بەرهەم یان خزمەتگوزاری
- بەکەم سەیرکردنی گرنگیی فرۆشگهری و بازارگەری
- خۆ نەگونجاندن و نەبوونی پەرچە کردار بە خێرایی
- تێنەگەشتن لە مەودای ڕکابەری
- پشت گوێخستنی لایەنە یاسایی و بەڵێننامەکان.
- خستنەسەرکاری کارمەندانی نەگونجاو