JOB CREATION IN KRI X

له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه‌

Rwanga Foundation Kurdistan Regional Government madad undp

ئامانجی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ پشتیوانی کردن و بەهێزکردنی ده‌سه‌ڵاتە نێوخۆییەکان بە مەبەستی ئاسانکردنی پەرەسەندنی ئابووری نێوخۆیی و هەبوونی وەبەرهێنانێکی باشتری شارەوانی کە سوود بە بەردەوامبوونی خزمه‌تگوزاریەکی گشتی پارێزراو و دەرفەتی دارایی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌كان بگه‌یه‌نێت. هه‌رێمی كوردستانی عێراق زیاتر له‌ 1.6 ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی و 253600 په‌نابه‌ری سوری حه‌واندووه‌ته‌وه‌.

گوژمەی رەخساندنی هه‌لى كار له‌ هه‌ رێمی كوردستاندا لە چوارچێوەی بەرنامەی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ دا هەڵدەستێت بە کۆمەککردنی پرۆژە چرەکانی خستنەوەی هەلی کار بە مەبەستی بەرزکەدنەوەی توانای خۆڕاگری پەنابەرە سوریەکان و ئەندامانی دۆخ ناسکی کۆمەلگا لە خۆگرەکان و ئاوارە ناوخۆییەکان.

خستنەوەی هه‌لى كار له‌ هه‌ رێمی كوردستانی عێراقدا بانگەشەی كۆمپانیاكان دەکات بۆ پێشكه‌شكردنی داواکاری لە چوارچێوەی ئەم گوژمەیەدا بەمەبستی باشترکردنی بواری دامەزراندن و دروستکردنی هەلی کار بە تایبەتی بۆ لاوان و ئافره‌تان. ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ئاره‌زووی به‌شداریكردنیان هه‌یه‌ پیّویسته‌ پرۆژه‌كانیان توانای مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی هه‌لی كاریان هه‌بێت بۆ گروپه‌ ده‌ست نیشان كراوكان

كێ ده توانێت داواكاری پێشكه ش بكات؟

بۆئه وه ی بتوانیت داواكاری پێشكه ش بكه یت پێویسته كه:

پێویستە کۆمپانیای پێشکەشکار بەڵگەنامەی یاسایی هەبێت کە بە شێوەی فەرمی دامەزراوە و تۆمار کراوە لە هەریمی کوردستان

كۆمپانیای بچوک یان مامناوەند بێت و ژمارەی کارمەندانی تاكو 500 بێت یان

کۆمپانیایەکی گەورە بیت و ژمارەی کارمەندانی لە 500 کارمەند زیاتربیت (بۆت هه‌بێت ڕاهێنانی پیشه‌گه‌رانه‌ و له‌سه‌ر كار ئه‌نجام بده‌یت

پێویستە تۆمار کراو بێت و کار و چاڵاکی هەبێت لە پارێزگاکانی هەوڵیر و دهۆك و سلێمانی بە هەڵبجەشەوە

بە لایەنی کەم پێش سێ ساڵ به‌ر له‌ دواین به‌رواری پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه‌ تۆمار كرابێت، واتا به‌ر له‌ 1/7/2016

پێویستە خۆی ئەو پرۆژەیە ئەنجام بدات نه‌ك ببێت به‌لایه‌نی دووه‌م یاخود سێیه‌م

داواكاری پێشكه‌ش بكه

ڕێنماییەکانی پێشکەشکردنی داواکاری گوژمە:

Download Guideline

پەیوەندیمان پێوە بکەن