JOB CREATION IN KRI X

پرسیاره‌ باوه‌كان

ئەوانەی لای خوارەوە هەندێك لە سووده‌كانی كاركردنه‌ به‌ شێوه‌ی (ئۆنلاین) له‌ سەر ئینتەرنێت:

  • کڕیاره‌كان ڕاسته‌وخۆ خۆیان بۆلای تۆ دێن
  • به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر سەرنجی لایه‌نی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كاره‌كه‌ت.
  • چەند ڕێگایه‌كت لەبەردەست دەبێت بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵ بازاڕدا.
  • ده‌توانی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ت به‌كاربهێنی بۆ سەرنجڕاکێشانی خەڵكی تا کارت لەگەڵ بکەن
  • ده‌توانرێت به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان پاره‌ وه‌ربگری.
  • سیستەمەکانی سەر ئینتەرنێت ڕێگه‌یت بۆ خۆش دەکەن تا بتوانیت قەبارەی کارەکەت گەورەتر بکەی و کارەکان خودکار بکەی بۆ ئەوەی ئاسانتر پارە پەیدا بکەی بەبێ پێویست بوون بە کاتی زیاتر.

چۆن کارەکەت ده‌كه‌ی به‌ (ئۆنلاین) له‌ سەر ئینتەرنێت

  • دیاریكردنی ناوێکی تایبه‌ت به كاره‌كه‌ی‌ خۆت بکڕە
  • ماڵپەڕێك یان پەڕەیەك دروست بکە بۆ ناوی کارەکەت
  • کار لەسەر دیزاینی ماڵپەر یان پەڕەکەت بکە بۆ ئەوەی هەموو شتێك بەشێوه‌یه‌كی ئاسان و ساکار ببینرێت لەلایەن کڕیارەکانتەوە.
  • بڕیار بدە چ بفرۆشی: شتێکی تر پێویستە بیکەی کاتێك کارەکەت ده‌كه‌یه‌ سەر ئینتەرنێت ئەوەیە بڕیار بدەی چ بفرۆشی لە کاڵا و ئۆفەرە هەبووەکانتدا.
  • چه‌ند به‌شێك بۆ ماڵپەر یان پەڕەکەت دروست بکە، وەکو (پەڕەی سەرەکی، دەربارەی ئێمە، پەڕەی بەرهەم/خزمەتگوزاری، پەڕەی گەڕانەوە و پارەپێدانەوە، پەڕەی پەیوەندیمان پێوە بکە)
  • ڕای بگەیەنە كه‌ کارەکەت ده‌كه‌یه‌ شێوازی (ئۆنلاین) له‌ سەر ئینتەرنێت لەڕێی (ئیمەیل و تۆڕی کۆمەڵایەتی و ماڵپەرەکانی گەڕان و کارتێکاران)
  • کاری ڕاوێژکاریی سەر ئینتەرنێت: دەست بکە بە کارێکی ڕاوێژکاری کارسازی سەر ئینتەرنێت کە بتوانیت بە ئینتەرنێت پەیوەندی بكرێت لەگەڵ کڕیارەکانتدا لەڕێی په‌ڕه‌ی سەر ئینتەرنێتەوە.
  • خولی فێرکاری سەر ئینتەرنێت:دایك و باوكان و خوێندکاران لە دۆخێکی دەروونی ئاڵۆزدان، بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوه‌ هەمووان دوودڵ و خەمی ئەوەیانە خولێکی فێرکاری باشی سەر ئینتەرنێت بدۆزنەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی خوێندنە لەدەست دراوەکانیان. فێرکاری سەر ئینتەرنێت داواکاریەکی زۆریان لەسەرە لە کاتی دروستدا، تەنانەت پاش ئەم قۆناغی قەدەغەی هاتووچۆیەش، دایكان و باوكان و بەخێوکاران بەدوای فێرکاری سەر ئینتەرنێتدا دەگەڕێن بۆ منداڵەکانیان.
  • خۆت ناونوس بکە لەسەر سەکۆیەکی کاری ئازاد: کارکردن بۆ دامەزراوە و ڕێکخراو و پەیمانگە و هتد، وەکو کارسازی ئازاد کە یارمەتیدەری تۆش و دامەزراوەکەش دەبێت. پیشەوەران/ڕاوێژکاریی فرۆش و بازارگەریى:ئەگەر وا هەست دەکەی لە گفتوگۆکردندا باشی و لە کاتی قسەکردندا ده‌توانی ئاگاداری خۆت بی، ئەوا دەتوانی لەو بوارەدا سه‌ركه‌وتوو بی، چونکە زۆربه‌ی کارەکان بەرەو کاری سەر (ئۆنلاین) و سه‌ر ئینتەرنێت دەڕۆن و پیشه‌ی فرۆشگه‌ری و بازارگەری لە بوژانەوەدان.
  • کاری گەیاندنی ناوخۆی دابمەزرێنە:بۆ نمونە (گەیاندنی دەرمان، خۆراك، سەوزە و میوە، پێویستیەکانی ڕۆژانە.)

وەڵام:

  • نه‌بوونی سەرمایەیەکی تەواو و بودجەدانانی ناتەواو.
  • بیرکردنەوە له‌ ئەوەی سەرکەوتن بە خێرایی به‌ده‌ست دێت
  • جەخت نەکردنەوە سەر جۆرایەتی کاڵا و نرخی هەڵەی بەرهەم یان خزمەتگوزاری
  • بەکەم سەیرکردنی گرنگیی فرۆشگه‌ری و بازارگەری
  • خۆ نەگونجاندن و نەبوونی پەرچە کردار بە خێرایی
  • تێنەگەشتن لە مەودای ڕکابەری
  • پشت گوێخستنی لایەنە یاسایی و بەڵێننامەکان.
  • خستنەسەرکاری کارمەندانی نەگونجاو

كێ ده توانێت داواكاری پێشكه ش بكات؟

بۆئه وه ی بتوانیت داواكاری پێشكه ش بكه یت پێویسته كه:

پێویستە کۆمپانیای پێشکەشکار بەڵگەنامەی یاسایی هەبێت کە بە شێوەی فەرمی دامەزراوە و تۆمار کراوە لە هەریمی کوردستان

كۆمپانیای بچوک یان مامناوەند بێت و ژمارەی کارمەندانی تاكو 500 بێت یان

کۆمپانیایەکی گەورە بیت و ژمارەی کارمەندانی لە 500 کارمەند زیاتربیت (بۆت هه‌بێت ڕاهێنانی پیشه‌گه‌رانه‌ و له‌سه‌ر كار ئه‌نجام بده‌یت

پێویستە تۆمار کراو بێت و کار و چاڵاکی هەبێت لە پارێزگاکانی هەوڵیر و دهۆك و سلێمانی بە هەڵبجەشەوە

بە لایەنی کەم پێش سێ ساڵ به‌ر له‌ دواین به‌رواری پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه‌ تۆمار كرابێت، واتا به‌ر له‌ 1/7/2016

پێویستە خۆی ئەو پرۆژەیە ئەنجام بدات نه‌ك ببێت به‌لایه‌نی دووه‌م یاخود سێیه‌م

داواكاری پێشكه‌ش بكه

ڕێنماییەکانی پێشکەشکردنی داواکاری گوژمە:

Download Guideline

پەیوەندیمان پێوە بکەن